شارپرێس:
په‌رله‌مانی به‌ریتانیا كه ئێستا به ئاماده‌بوونی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی وڵاته‌كه بۆ بڕیاردان له‌باره‌ی پرسی چوونه‌ته‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆبوونه‌وه‌دایه ده‌نگدانی له‌سه‌ر برێكزیت دواخست.
له پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆوه كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به ئاماده‌بوونی بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا له كۆبوونه‌وه‌دایه و له‌باره‌ی چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌وه گفتوگۆ ده‌كه، كه له ئێستادا په‌رله‌مانه‌كه به‌سه‌ر به‌ره‌ی دژی و پشتیوانیدا دابه‌شبوون.
بۆریس جۆنسن، سه‌رۆك وه‌زیرانی بریتانیا له په‌رله‌مان رایگه‌یاند، "جارێكی دیكه دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌وروپییه‌كان ناكه‌م بۆ چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا".
سێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له راپرسییه‌كدا له‌سه‌دا 52ی هاوڵاتییان به‌ریتانیا به به‌ڵی ده‌نگیان بۆ جیابوونه‌وه‌ی به‌ریتانیا له یه‌كێتی ئه‌وروپا دا، له ئێستاشدا جۆنسن هەوڵەکانی چڕکردوەتەوە بۆ بەدەستهێنانی رەزامەندنی پەرلەمانی وڵاتەکەی لەسەر رەشنوسی ئەو رێککەوتننامەیەی كه 17ی ئه‌م مانگه له‌گه‌ڵ یەکێتی ئەوروپا له‌باره‌یه‌وه گه‌یشته رێككه‌وتن.