هه‌سه‌ده‌: هێرشەکانی سوپای تورکیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان بەردەوامە

کوردستان

19/10/2019‌ 497 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
فەرماندەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هێرشەکانی سوپای تورکیاو گروپه‌ چه‌كداره‌دان تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست.

مسته‌فا باڵی، فەرماندەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) باسی له‌وه‌كردووه‌، هێرشەکانی سوپای تورکیاو گروپه‌ چه‌كداره‌دانی سه‌ر به‌توركیا تا ئێستا به‌رده‌وامه‌ سه‌ره‌ڕای بڕیاری ئاگربه‌ست، كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو له‌ نێوان ئه‌مریكا و توركیا واژۆكرا.

فەرماندەی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات داوا لەلایەنەکانی ئاگربەستەکە ده‌كات پەیمانی خۆیان بەجێ بگەیەنن.

بە پێی ڕاگەیاندنەکەی هەسەدە لەوەتای بڕیاری ئاگربەستەکە کە لە ڕۆژی پێنجشەممە کاتژمێر 10:00 شەوەوە ڕاگەێندرا هەتا ئێستا 13 کەسی سڤیل و پێنج لە شەڕڤانانیان کوژراون.

مستەفا بالی وتیشی، "ئاگربەست لەلایەن تورکیاوە ئەنجام نەدراوەو داوای لە بەرپرسانی ئەمەریکا کرد کە فشار بخەنە سەر تورکیا هێرشەکانی ڕابگرێت.

هاوكات رێکخراوی چاودێری مافەکانی مرۆڤی سوریایی ڕایگەیاند، تورکیا هێرشەکانی خۆی ڕانەگرتووە.

ڕامی عەبدوڵڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕێکخراوەکە رایگه‌یاندووه‌، هەتا ئێستاش لە گرێ سپی و سەرێ کانی هێرشەکانی سوپای توركیا و گروپه‌ چه‌كداره‌كان رانەگیراون.