شارپرێس:
به‌ڕێوه‌به‌ری زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی به‌هۆی هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان ئاواره‌ی هه‌رێم بوون ئاشكراكرد.
عه‌لی عیسا، به‌ڕێوه‌به‌ری زانیارییه‌كانی فه‌رمانگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و قه‌یرانه‌كانی سه‌ر به‌حكومه‌تی هه‌رێم ڕایگه‌یاند، له‌سه‌ره‌تای هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر ڕۆژئاوای كوردستان تا ئێستا سێ هه‌زار و 56 هاووڵاتی ڕۆژئاوا ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون.
وتیشی، ته‌نیا له‌شه‌وی ڕابردوودا 725 كه‌س ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون، گه‌ر دۆخه‌كه به‌وشێوه‌یه به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا پێشبینی ئاواره‌بوونی زیاتری كوردانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كه‌ن.
ڕ . ج