شارپرێس:
سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌واشنتۆنه‌وه دڵنیاییده‌داته به‌رپرسانی ئه‌مریكا، كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌عێراق به‌ئامانج نه‌گیرێت.
ڕه‌حمان جبوری، توێژه‌ر له ناوه‌نی توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمیی له‌زانكۆی ئه‌مریكی له سلێمانی به میدیای ڕووسی ڕاگه‌یاند، "فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی له‌سه‌دانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌مریكا، دڵنیاییداوه‌ته به‌رپرسانی ئه‌مریكا كه به‌رژوه‌ندییه‌كانی ئه‌و وڵاته له‌عێراق له‌لایه‌ن میلیشیاكانی نێو حه‌شدی شه‌عبییه‌وه به‌ئامانج ناگیرێت".
جبوری ده‌شڵێت، فه‌یاز میحوه‌رێكی سه‌ره‌كی لایه‌نی ئه‌منی عێراقه و له دواین سه‌ردانیدا بۆ ئه‌مریكا باسی له هه‌یكه‌لی نوێی حه‌شدی شه‌عبی بۆ به‌رپرسانی ئه‌مریكا كردووه، كه حه‌شدی شه‌عبی به‌شێكه له ده‌وڵه‌تی عێراق و دوور نییه له بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ته‌وه.
به‌ر له‌چه‌ند ڕۆژێك فالح فه‌یاز به‌سه‌ردانێك چووه واشنتۆن و چاوی به‌هه‌ریه‌كه له مایك ئیسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، جه‌نه‌ڕاڵ مارك میلی، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌ركانی هێزه هاوبه‌شه‌كانی ئه‌مریكا كه‌وتووه و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵاتی له‌سه‌ر ئاستی ئه‌منی تاوتوێكردووه.
ڕ . ج