وێنە.. ئەمریكا لەهەرێمەوە هێز‌و چەك رەوانەی رۆژئاوای كوردستان دەكات

کوردستان

20/10/2019‌ 5201 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەمریكا لەنوێترین هەوڵیدا هێزی سەربازی‌و چەك‌و تەقەمەنی رەوانەی رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش لەهەرێمی كوردستانەوە.

بەپێی كەناڵی RT چەند ئۆتۆمبیلێكی سەربازی‌و چەند ئۆتۆمبیلێكی بارهەڵگر، كە ئاڵای ئەمریكایان لەسەر بووە، چوونەتە سنوورەكانی سوریاو بەرەو رۆژئاوای كوردستان چوون.

هەر بەپێی كەناڵەكە، ئەو ئۆتۆمبیلە سەربازی‌و بارهەڵگرانە لەهەرێمی كوردستانەوە رەوانەی ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كراون.

كەناڵەكە ئاشكراشیكردووە، هێزە ئەمریكییەكان لەو بنكە سەربازییانە جێگیركراون، كە پێشتر هی سوپای ئەمریكا بوون‌و لێی كشابوونەوە.

رەوانەكردنی هێزو چەك‌و تەقەمەنی لەكاتێكدایە، لەچەند رۆژی رابردوو سوپای توركیا ئۆپەراسیۆنێكی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد.