یەپەگە هێزەكانی لەسنوورەكانی توركیا دەكشێنێتەوە

کوردستان

20/10/2019‌ 3448 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەركردەیەكی دیاری یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە رایگەیاند، هێزەكانیان دەستیان بەكشانەوە لەسنوورەكانی توركیا كردووە.

رێدور خەلیل یەكێك لەسەركردەكانی یەپەگە ئەمڕۆ یەك شەممە بۆ ئاژانسی ئەی پی رایگەیاندووە، هێزەكانیان دەستیان بەكشانەوە لەناوچە سنوورییەكانی توركیا كردووە.

رێدور خەلیل راشیگەیاند، بەدرێژایی 120 كیلۆمەتر لەسنوورەكانی توركیاو 30 كیلۆمەتر بەقووڵایی خاكی سوریا دەكشێنەوە، ئەوەش بەپێی رێككەوتنی توركیاو ئەمریكا.

ئەم كشانەوە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی شەرڤانانی یەپەگە لەناوچە سنوورییەكانی.

سێ‌ رۆژی 17ی ئەم مانگەش ئەمریكاو توركیا رێككەوتن بۆ دروستكردنی ناوچەی ئارام‌و بەپێی رێككەوتنەكەش دەبێت شەرڤانان لەناوچە سنوورییەكان بكشێنەوە.

هـ ـ ح