شارپرێس چەند وێنەیەكی تایبەتی بریندارەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە

کوردستان

20/10/2019‌ 5553 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شارپرێس چەند وێنەیەكی تایبەتی بریندارەكانی رۆژئاوای كوردستان بڵاودەكاتەوە، كە دەیسەلمێنێت، سوپای توركیا چەكی قەدەغەكراوی بەكارهێناوە.

بریندارەكان برینداری بۆردومانەكانی سوپای توركیا بوون بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان، بەتایبەتی لەسەرێ‌ كانی، كە لەوێنەكاندا دەردەكەوێت بەشێوەیەكی زۆر جەستەیان سووتاوە.

وێنەی بریندارەكان لەنەخۆشخانەی شاری حەسەكە گیراون‌و لەو بارەشەوە سەرچاوەیەك ئاشكرایكرد، كە كاریگەری چەكەكان زۆر بەسەر جەستەی بریندارەكان دەركەوتووە.

چەند رۆژێكە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ سەر ناوچەكانی رۆژئاوای كوردستان كردووەو سەرەڕای راگەیاندنی ئاگربەست، هێرشەكان بەردەوامی هەیە.

بەپەلە