ئەردۆغان لە گەمەی قۆڵباداندا بەسەر ترامپدا سەركەوت

کوردستان

21/10/2019‌ 1264 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناویشانەوە، گۆڤاری (فزغلیاد)، راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی بردنەوەی ئەردۆغان لە گەمەی قۆڵبادان بەسەر ترامپ و گرەوی دۆڕاوی كورد لەسەر ئەمریكا و خەیاڵی دروست كردنی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان.

بەپێی راپۆرتەكە، ئەردۆغان لە رووبەرووبونەوەی ئەمریكادا سەركەوتوو بوو، بەهۆی كێشە پێكەوە بەستراوەكان بە پرۆسەی سوپای توركیاوە لە باكووری سوریا. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، واشنتۆن فشاری خستە سەر ئەنقەرە لە روانگەی داواكردنی گەمژەیی نەنواندن و هەرەشەی سەپاندنی سزا بەسەریدا، كە هیچی وای بەدەست نەهێنا، توركیا رازی بوو بە راگرتنی پرۆسەكە بۆ ماوەی 5 رۆژ، دوای ئەوە سەرجەم ئەو ناوچانە داگیر دەكات، كە پلانی بۆ دانراوە.

ماوەیەكی دورودرێژە ئەردۆغان پەیمانیداوە پرۆسەیەكی سەربازی دژی كوردەكان ئەنجام دەدات بۆ ئەوەی لە سنوور دوریان بخاتەوە، بە رادەیەك پرۆسەكە بەبێ رەزامەندی ئەمریكییەكان و ناڕەزایەتییەكانیان بە رێوە دەچێت، بەڵام تا دوا چركە چاوەڕوان بوو، تا ئەمریكا یەكەیەكی بچووكی خۆی كشاندەوە لە باكووری سوریا.

لەماوەی چەند رۆژێكی كەمی پرۆسەكەدا، هەموو شتەكان رووەو بەرژەوەندی روسیا و توركیا رۆشتن، كە ترامپ لای خۆیەوە نەیتوانی ئەوەی لە سوریا روودەدات پشتگوێی بخات و ئاماژەی بۆ ئەوە كرد كشانەوەی هێزەكانی لە بەرژەوەندی ئەردۆغان نییە، بەڵكو پۆتینە و دەبێتە هۆی كوشتنی هەزارەها خەڵكی مەدەنی.

لە دەرەنجامدا، ترامپ جێگرەكەی و پۆمپیۆی نارد بۆ توركیا تا رازی بكەن وەڵام بداتەوە و هاوكار بێت  لە رزگاركردنی پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و توركیا، ئەمە سەركەوتن بوو بۆ ئەردۆغان: ئەوەی ویستی دەستی كەوت، لە نێویاندا هەلی رزگاركردنی پەیوەندی ئەمریكا و توركیا، تا زیاتر بەرەو هەرەس هێنان نەچێت.

لە هەمان كاتدا، روون و ئاشكرایە، ئەمریكییەكان ناتوانن كوردەكان بە هیچ شتێك رازی بكەن. كوردەكان هیچ شوێنێكیان نییە بۆی بچن، لە هەموو دۆخێكدا لە سنوور دوور دەخرێنەوە. لە واقیعدا، پێویستە لەسەر كوردەكان بۆ ئایندە لەگەڵ دیمەشق بە بەشداری كردنی روسیا رێكبكەون، چونكە مۆسكۆ ئەو بژاردەیەی خستووەتە بەردەمیان.

كوردەكان، خودی خۆیان چوونە نێو گەمەی ئەمریكییەكانەوە، ئەوەیان لە یاد كردبوو ئەمریكییەكان چۆن هەڵسوكەوت لەگەڵ ئەوانەدا دەكەن، كە متمانەیان پێ دەكەن و راستی ئەوەی ئەوان بۆ ماوەی سەدان ساڵە لەگەڵ توركەكاندا دەژین، درەنگ بێت یان زوو پێویستە لەسەر ژیانی دراسێتی راستەقینە رێككەون، نەك خەیاڵی دەوڵەتی سەربەخۆ بكەن، ئەمریكییەكان دەرۆن و توركیاش بۆ هەتایە لەگەڵیان دەمێنێتەوە.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا