لەناو كۆنگرێسی ئەمریكاوە داوای قەدەغەی ئاسمانی لەرۆژئاوای كوردستان دەكرێت

کوردستان

22/10/2019‌ 2464 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆكی كۆمەڵگەی دیموكراتی لەرۆژئاوای كوردستان لەناو كۆنگرێسی ئەمریكا داوای قەدەغەكردنی ئاسمانی لەباكووری رۆژئاوای سوریا دەكات.

ئیلهام ئەحمەد، كە بەنوێنەرایەتی رۆژئاوای كوردستان لەئەمریكایە، وەك هەنگاوێك بۆ دژایەتی ئۆپەراسیۆنەكانی توركیا داوای قەدەغەی ئاسمانی دەكات.

ئەو بەرپرسەی رۆژئاوای كوردستان باسی لەوەش كردووە، كە كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا دەبێتە هۆی لەناوبردنی گەلی كورد لەرۆژئاوای كوردستان، كە ئێستا بەهۆی هێرشەكانی توركیا 400 هەزار كەس ئاوارە بوون.

هەروەها ئەوەشی راگەیاندووە، هەر بەهۆی هێرشەكانەوە سەدان كەس شەهیدو برینداربوون‌و زۆرینەی زۆری ئەوانیش منداڵ‌و ژن بوون.

لەرۆژی 9ی ئەم مانگەوە سوپای توركیا دەستی بەئۆپەراسیۆنێك بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان كردووە، ئەوەش بەبیانووی بوونی شەرڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل یەپەگە لەسەر سنوورەكانی.

هـ ـ ح