هێزەكانی ئەمریكا بەرێككەوتنی بەغداو واشنتۆن‌و بەئاگاداری هەرێم لەسوریا كشاونەتەوە

عیراق

22/10/2019‌ 1108 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جەبار یاوەر دەڵێت: هاتنی هێزە كشاوەكانی ئەمریكا بۆ هەرێم و عێراق بەڕێككەوتنی نێوان واشنتۆن‌و بەغداو ئاگاداری هەولێر بووە.

قسەكانی فەریق جەبار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمیانی چاوپێكەوتنێكی بووە لەگەڵ دەنگی ئەمریكاو دەشڵێت: وەك وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیارییەكی وردمان نییە لەسەر ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان حكومەتی ئەمریكا و عێراق بە ئاگاداری حكومەتی هەرێم كراوە".

هەروەها دەڵێت: ئێستا وەك وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان زانیارییەكی وردمان نییە لەسەر ئەو ڕێككەوتنەی لەنێوان حكومەتی ئەمریكا و عێراق بە ئاگاداری حكومەتی هەرێم كراوە، كە لەدواهەنگاودا ئەم هێزانە لەكوێ جێگیردەبن، بەڵام لەبەر ئەوەی دەروازە ئەمینەكان بۆ تێپەڕبوونی ئەو هێزانەی ئەمریكا، كە ڕەنگە بەپێی هەواڵگری ئەمریكا خۆی بێت، بۆیە هەرێمی كوردستانەو لەوێوە تێپەڕین، چونكە دەروازەكانی تر یا ڕەبیعەیە یا قائیمە، "

دەربارەی مانەوەی ئەو هێزە كشاوانەی ئەمریكا لەهەرێم، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەڵێت: دیارە هەندێك لە ڕاوێژكارانی ئەمریكا و هەندێك لەهێزەكانی ئەمریكا لە مێژە لەكوردستانن بنكە و بارەگای فەرمی خۆیان هەیە لەكوردستان بۆیە مانەوەی ئەو هێزەی ئەمریكا دەوەستێتە سەر فەرماندە سەربازییەكانی ئەو هێزانەی ئەمریكا كە لە 2014وە لەكوردستانن بۆ هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە بۆ بابەتی مەشق و هەماهەنگی شەڕی داعش، وەكو من پێشبینی دەكەم ئەو هێزانە بەرەو گیارە لەموسڵ دەچن، لەكۆتایدا ڕەنگە لەهەرێمی كوردستان جێگیر نەبن.

هەروەها ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە جەختی كردەوە، بەردەوام جموجۆڵی هێزەكانی توركیا لەسنوری عیراق-هەرێمی كوردستان بەردەوامە، جموجۆڵەكان زیاتر بە ئاسمانەوەیە وە ڕۆژانەیە دەتوانم بڵێم لە ساڵی 2007 وە تا ئێستا توركیا ڕۆژانە ئەو ناوچە سنورییانە تۆپباران دەكات، بەهۆی ئەو شەڕەی لەنێوان گەریلاكانی پەكەكە و توركیا هەیە."

جەبار یاوەر ئەوەشی وت: پێشتریش واتە پێش هێرشی توركیا لەباكوری سوریا و كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا ئەو هێرشانەی توركیا لەناو هەرێمی كوردستان هەبووە، بەڵام بێگومان فراوانبونی ئەو شەڕە هەم لە ڕۆژئاوا هەیە هەم لە سنوری هەرێمی كوردستانیش هەیە بێگومان ڕۆڵێكی نەرێنی هەیە لەسەر هەلومەرجی ئەمنی لەو ناوچانە بەتایبەتی دەبێتە هۆی چۆڵكردنی ئەو گوندانە."

باسی لەوەش كردووە، كە حكومەتی هەرێمی كوردستان چەندین جار ئەو پرسەی وروژاندووە، كە خاكی هەرێمی كوردستان بەكارنەهێنرێت لەململانێی لایەنە دژ بەیەكەكان چونكە ئەوە زیان لە ئەمنیەتی هەرێمی كوردستان دەدات، جگە لەوەی زیانی ئابوری دەدات لەهەرێمی كوردستان چونكە ئەو ناوچە سنورییانە دەروازەی سنورین لەگەڵ توركیا و ئێران.