ژمارەی ئەو لە رۆژئاوای كوردستانەوە بەرەو هەرێم ئاوارەبوون

کوردستان

23/10/2019‌ 235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایكرد، كە لە دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە تا ئەم دووشەممەیە زیاتر لە ٧،١٠٠ كەس لە رۆژئاوای كوردستانەوە روویان لەهەرێمی كوردستان كردووە ، كە لەو ژمارەیە ٧ هەزار كەسیان لەخێوەتگەی پەنابەرانی بەردەرەش نیشتەجێكراون، كە دەكەوێتە دووری ١٤٠ كیلۆمەتر لە سنووری سوریا و عێراق .

بەگوێرەی ئاژانسەكەی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان زۆرینەی پەنابەرە سوریاییەكان لە گوند و شارەكانی رۆژئاوای كوردستانەوە هاتوون، كە لە هەر چوار كەس سێیان ژن و منداڵن و بەشێكی زۆری ئەو پەنابەرنەش بەتایبەتی منداڵەكان پێویستیان بە فریاگوزاری سەرەتایی دەروونی و كۆمەڵایەتی هەیە .

كامپی پەنابەرانی بەردەرەش تۆڕی ئاو و كارەبا و ئاوەڕۆی هەیە، بەڵام بەهۆی هاتنی ژمارەیەكی زیاتری پەنابەرانەوە ئەو خزمەتگوزارییانە پێویستیان بە فراوانكردن هەیە، بۆ ئەوەش كۆمسیۆنەكە رایگەیاندووە لەو رووەوە هاوكاری دەسەڵاتدارە خۆجێیەكان دەكات .

پێش هاتنی ئەو ژمارە پەنابەرە، نزیكەی ٢٢٨ هەزار پەنابەری سوریی بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانی چەند ساڵەی ئەو وڵاتە روویان لە عێراق كردبوو .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی