شارپرێس:
جینۆسایدی ئه‌رمه‌ن، كه تا ئێستاش په‌ڵه‌یه‌كه به ده‌وڵه‌تی توركیاوه و هه‌ركاتێك باسی ئه‌و جینۆسایده ده‌كرێت، توركیا توڕه‌یی دایده‌گرێت و نكوڵی له‌كارێكی له‌وشێوه‌یه ده‌كات.
له‌ئه‌نجامی جه‌نگی جیهانیی یه‌كه‌م و تێكشكانی هێزه هاوپه‌یمانه ناوه‌ندییه‌كان، زۆرێك له‌سه‌ركرده توركه‌كانی سه‌رده‌می ده‌وڵه‌تی عوسمانی به‌ره‌و ئه‌ڵمانیا هه‌ڵاتن، له‌نێو ئه‌و كه‌سانه‌دا (محه‌مه‌د ته‌ڵعه‌ت پاشا) وه‌زیری ناوخۆی ده‌وڵه‌تی عوسمانی هه‌بوو، كه به‌ئه‌ندازیاریی جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان ده‌ناسرێت و به‌و هۆیه‌وه نزیكه‌ی 1 ملیۆن و 500 هه‌زار ئه‌رمه‌نی كۆمه‌ڵكوژكران.
له‌گه‌ڵ ته‌ڵعه‌ت پاشا دا چه‌ندین وه‌زیری دیكه‌ی ده‌وڵه‌تی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی عوسمانیی هه‌بوون به‌ڵام هیچیان وه‌ك ته‌ڵعه‌ت پاشا داواكراو نه‌بوون.
پۆستی وه‌زیری ناوخۆ كه له‌ده‌ستی ته‌ڵعه‌ت پاشا بوو، یه‌كێك بوو له پۆسته گرنگه‌كانی ده‌وڵه‌تی عوسمانیی، كه ناوبراو له‌و پۆسته‌دا ڕۆڵێكی به‌رچاوی بینی له ده‌ركردنی بڕیاری كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ر خۆی سه‌رپه‌رشتی له‌سێداره‌دانی ڕۆشنبیر و كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی ئه‌رمه‌نه‌كانی كردووه، هاوكات به‌زۆر ڕاگواستنی ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌ر به بڕیاڕی ته‌ڵعه‌ت پاشا بووه.
له‌پاش جینۆسایدی ئه‌رمه‌نه‌كان، حزبی تاشناكی ئه‌رمه‌نی له‌ژێر ناوی به‌رگریكردن له مافی ئه‌رمه‌نه‌كان پلانی "نه‌مسیس"یان به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی له‌نێو خۆیاندا ڕاگه‌یاند، كه پوخته‌ی پلانه‌كه بریتی‌بوو له‌گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و سه‌ركرده توركانه‌ی ده‌ستیان له كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان هه‌بوو، ئامانج له‌و كاره دادگایكردن یاخود كوشتنی سه‌ركرده تۆمه‌تباره‌كانی توركیا بوو، هاوكات له‌لایه‌ن دوو سه‌ركرده‌ی ئه‌رمه‌نه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌و پلانه كرا كه بریتیبوون له شاهان ناتالی و ئارمین گارۆ.
ته‌ڵعه‌ت پاشا یه‌كێك له دیارترین و سه‌ره‌كیترین داواكراوه‌كانی نێو لیستی "نیمسیس" بوو، هه‌ربۆیه به‌یارمه‌تی به‌ریتانیا به‌رپرسانی ئه‌رمه‌ن توانییان شوێنی ته‌ڵعه‌ت پاشا له‌ئه‌ڵمانیا بدۆزنه‌وه كه ناوبراو له "چارلۆتینبۆرگ" نیشته‌جێببوو.
سه‌ركرده ئه‌رمه‌نه‌كان خوێندكارێكی ئه‌رمه‌نی كه له ئه‌ڵمانیا نیشته‌جێبوو به‌ناوی "سۆگۆمۆن تێهلێریان" ڕاسپارد كه ته‌ڵعه‌ت پاشا بكوژێت، ئه‌و سه‌ركرده ئه‌رمه‌نانه توانییان كار له‌سه‌ر هه‌ست و سۆزی سۆگۆمۆن بكه‌ن و پێی بڵێن ته‌ڵعه‌ت پاشا بكوژی باوكی و زۆرێك له‌كه‌سه نزیكه‌كانیه‌تی.
سۆگۆمۆن زۆر به‌وردیی جموجوڵی ته‌ڵعه‌ت پاشا بۆ چه‌ند ڕۆژێك ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه، هه‌ر له‌و كاته‌دا تێبینی ئه‌وه ده‌كات وه‌زیره توركه‌كه ژیانێكی ڕۆتینیی ده‌ژی.
به‌یانی ڕۆژی 15ی ئاداری ساڵی 1921 ڕۆژی جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ی، كاتێك ته‌ڵعه‌ت پاشا له‌ماڵه‌وه به‌یاوه‌ریی پاسه‌وانه‌كه‌ی ده‌چێته ده‌ره‌وه، سۆگۆمۆن له‌پشتیه‌وه ده‌ڕوات و به‌ناوی خۆیه‌وه بانگی ده‌كات و ده‌ڵێت "ته‌ڵعه‌ت" كاتێك وه‌زیره توركه‌كه ئاوڕده‌داته‌وه سۆگۆمۆن ڕوبه‌ڕوو به ده‌مانچه‌یه‌ك له جۆری (لۆگه‌ر P08) ته‌ڵعه‌ت به‌ر فیشه‌ك ده‌دات.
به‌هۆی ئه‌و ڕووداوه‌وه پۆلیسی ئه‌ڵمانیا سۆگۆمۆن ده‌ستگیرده‌كه‌ن و ڕوبه‌ڕوی دادگای ده‌كه‌ن، له‌كاتی پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه‌دا ده‌سته‌ی به‌رگریكردن له سۆگۆمۆن ئه‌وه بۆ دادوه‌ر ده‌خه‌نه‌ڕوو، كه به‌هۆی كۆمه‌ڵكوژیی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه دۆخی ده‌روونی سۆگۆمۆن ناجێگیر بووه و دووچاری شۆكی ده‌روونی بۆیه ناكرێت وه‌ك "بكوژ" ته‌ماشای ناوبراو بكرێت.
سۆگۆمۆن له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م دادوه‌ران وتی، "من بێ‌تاوانم، تاوانبار نیم به‌هۆی ئه‌وه‌ی ته‌ڵعه‌ت پاشام كوشت".
دوای دوو ڕۆژ له‌به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی دادگایكردنه‌كه، دادگا پاش ڕاوێژكردن له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی دادوه‌ران بڕیاریدا سۆگۆمۆن وه‌ك "بێ‌تاوان" ته‌ماشابكات و ئازادی بكات.
ته‌رمی ته‌ڵعه‌ت پاشا هه‌ر ئه‌و كاته له‌ئه‌ڵمانیا نێژرا و بۆ ماوه‌ی 22 ساڵ له‌و وڵاته مایه‌وه، تا سه‌ره‌نجام له ساڵی 1943 به مه‌راسیمێكی فه‌رمی كه نازییه‌كان ڕێكیان خستبوو، ئێسك و پروسكی ته‌ڵعه‌ت پاشا بۆ توركیا گه‌ڕێندرایه‌وه.