لیژنەی تۆپی پێی پرێمەرلیگ بەنیازە كەلەدان لەتۆپ بۆ گەنجەكان قەدەغە بكات

وەرزش

02/11/2019‌ 434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی پرێمەرلیگ لەڕاپۆرتێكدا بە یانەكانیان ڕاگەیاند، دەكرێت لە داهاتوودا كەلەدان لە تۆپ لە یاریكەرە لاوەكاندا بان بكرێت بەهۆی مەترسی لەسەر مێشكیان.

دكتۆر ویلی ستیوارت لە زانكۆی گالسگۆ دەریخت، كە ئەو كەسانەی پێشتر یاریزان بوون ٣ جارو نیو زیاتر بەهۆی حاڵەتەكانی ئەلزەهایمەر و كێشەی هەستە دەمارەكانەوە گیان لەدەست دەدەن.

كەلە لێدان بۆ خوار تەمەن ١٠ ساڵەوە لە ساڵی ٢٠١٤ وە لە ئەمەریكا بان كراوە، ئێستا دكتۆر ستیوارت بە بەشێكە لە تیمی تەندروستی FA و كار بۆ هۆشیاركردنەوەی خەڵك دەكات، كە كەلەلێدان بۆ تۆپ لە منداڵاندا چەند مەترسیدارە.

پزیشكی بەریتانی بێنێت ئمالۆ ڕایگەیاند، كە دەبێت كەلە لێدانی تۆپ خوارد تەمەن ١٨ ساڵ قەدەغە بكرێت تا مێشكیان بەتواوەتی گەشە دەكات.

پرێمەرلیگ ئەم حاڵەتە زۆر بە جدی دەبینێت و هۆشداری بە یانەكان دەدات، كە دوای پێداچوونەوەی ئەم توێژینەوەیە ڕای خۆیان لەسەر ئەم پرسە دەدەن.

لە ئێستا لیژنەی تۆپی پێ هەموو هەوڵی خۆیان دەدەن كە یاریزانەكان بەتایبەتی لاوەكان بپارێزن لە هەموو مەترسیەك كە ڕووبەڕووی ژیانیان دەبێتەوە.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل