هاڕینی ئەردۆغان لەلایەن ئەمریكاوە بەداننان بەكۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان

جیهان

03/11/2019‌ 2936 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری (نیزافیسیمایا غازیتا) راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە، دەربارەی هەرەسهێنانی خێرای پەیوەندییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا.

بەپێی راپۆرتەكە، سەرۆك وەزیرانی ئەرمینیا (نیكۆل باشینیان) خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە بڕیاری كۆنگرێسی ئەمریكا، كە تێیدا دان بە كۆمەڵكوژی ئەرمەنەكان دەنێت لەلایەن دەوڵەتی عوسمانییەوە، بە بڕیارێكی مێژوویی كۆنگرێس و هەنگاوێكی بوێرانەی وەسف كردووە لەسەر رێگای دادگەریی مێژوویی، كە برینی ملیۆنەها ئەرمەنی ساڕێژ كردووە، ئەوانەی لە دەست كۆمەڵكوژی رزگاریان بووە. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، وەڵامدانەوەیەكی پێچەوانەش لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە هاتە ئاراوە، لەم بارەیەوە وەزیری دەرەوەی توركیا مەولود چاویش ئۆغلۆ بڕیارەكەی كۆنگرێسی بە "ئابڕوچوون" دایە قەڵەم لە بەكارهێنانی مێژوو بۆ بەدەست هێنانی ئامانجی سیاسی .

دیارە مافی ئەنقەرە بوو پێشبینی ئەوە بكات هەوڵەكانی كۆتایی، وەك ژمارەیەك هەوڵی تری كۆمەڵیی پێشووی ئەرمەنەكان، تەنیا بە گولەیەكی بزانن، بەڵام حسابەكە هەڵە بوو. 

كاریگەری بڕیارەكە بووە هۆی هەرەسهێنانێكی گەورە لەپەیوەندییەكانیان لەگەڵ واشنتۆن، لایەنی ئەمریكیش وایان دانا بۆ خاو كردنەوەی لەخۆ دەرچوونی ئەردۆغان بووە.

ئەمجارەیان، دوو رێكخراوی بەهێزی یەهودی – لیژنەی یەهودی –ئەمریكی و رابیتەی دژە ناوزڕاندن- و دوو رێكخراوی ئەرمەنی سەرەكی لە ئەمریكا –لیژنەی نیشتمانی ئەرمەنی ئەمریكی و كۆمەڵەی ئەرمەنی ئەمریكی لە بەدەست هێنانی دان پێدانانەكەدا، پشتگیربوون.

لەو بارەیەوە، بەرێوەبەری پەیمانگەی لێكۆلینەوەی رۆژهەڵاتی سەر بە ئەكادیمیای زانستە ئەرمەنیەكان (رۆبین سافراستیان) بۆ گۆڤاری ناوبراو وتویەتی: دەبێت لەچەند سوچێكەوە تەماشای دان پێدانانی كۆنگرێس بكەین، یەكەم، پێشبینی دەكرێت ئەم بڕیارە زنجیرەیەك كاردانەوە لەئەمریكا بهێنێتە كایەوە و ژمارەیەك حاڵەتی لەم جۆرەش بوونیان هەبوە. دووەم، توركیا هەوڵی رێكاری پێچەوانە دەدات، هەروەك پەیمانی داوە، بەڵام ناتوانین بڵێین بەدیاری كراوی چی دەكات، بەتێڕوانین لە دۆخی ئێستای ئەو وڵاتە رەنگە بابەتەكە جدی نەبێت.

بەگوێرەی قسەی سافراستیان، كاردانەوەی ئەنقەرە تا رادەیەكی زۆر رێچەكەی رووداوەكان دیاری دەكات، ئێستا بڕیاری كۆكەڵكوژیەكە لە خستەی كاری ئەنجومەنی پیراندایە، ئەگەر بێت و توركیا هیڵەكەی بەگوێرەی بەرژەوەندی واشنتۆن بگۆڕێ؛ ئەوا بڕیارەكە دەرناچێت. لەبەرانبەردا، ئەگەر بێت و ئەرۆغان لەسەر كەلە رەقی خۆی بەردەوام بێت، ئەوا فشارەكان لەسەر ئەنقەرە بەردەوام دەبێت.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا