نرخی نەوت بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

ئابوری

05/11/2019‌ 313 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش لەچوارچێوەی ئەو زنجیرە بەرزبوونەوەی لەچەند رۆژی رابردوو تۆماریكرد.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی هەر بەرمیلێكی بە 62.13 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، دوای ئەوەی نرخەكەی 44 سەنت بەرێژەی 0.7% بەرزبووەتەوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 34 سەنت بەرێژەی 0.6% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.54 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندی بە هەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ گەیشتنە رێككەوتن لەسەر بازرگانی نێوانیان هەیە.

هـ ـ ح