نهێنی هەڵبژاردنی رەنگی سپی بۆ بەدلەی رۆژی هاوسەرگیری چییە؟

هەمەڕەنگ

07/11/2019‌ 1260 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لە سەرەتاكانی سەدەی نۆزدە بووكەكان بەزۆری ئەو بەدلانەیان لەبەرد دەكرد، كە رەنگیان رەونەقدار بوو، تا ئەوكاتەی لەساڵی ١٨٤٠ رووداوێك گۆرانكاری دروستكرد.

لەسەدەی نۆزدە رەنگی سپی پەیوەست بوو بە دەوڵەمەندییەوە، بەقسەی مێژوونووسان هەر ئەوە وایكرد شاژنە ڤیكتۆریا بەدلەیەكی سپی بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی هەڵبژێریت .

جولیا بێرد باسی لەوە كردووە، كە شاژنە ڤیكتۆریا یەكەم كەس نەبووە بەدلەی بووكێنی سپی لەبەر كردووە، بەڵام دوای لەبەركردنی ئەو ئیتر مۆدێلی بەدلەی بووكێنی سپی بووە باوترین بەدلە لە ئاهەنگەكانی بووكێنیدا .

لەگەڵ ئەو دابونەریتە دوورودرێژە، بەڵام هێشتا گەلێك بووك هەن دەستبەرداری رەنگی سپی بوون و رەنگەكانی تر هەڵدەبژێرن، بەجۆرێك لەساڵی ٢٠١٠ دیڤیدز برایدڵ، یەكێك لەدیارترین بازرگانانی بەدلەی بووكێنی لە ئەمەریكا دەستی كرد بەفراوانكردنی ئۆفەرەكانی بەجۆرێك چەندین بەدلەی بە رەنگی جۆراو جۆر خستە بەردەست .

لە بابەتێكدا كە لەساڵی ٢٠١٤ لە رۆژنامەی "نیویۆرك تایمز"دا بڵاوكراوەتەوە، یاریدەدەری سەرۆكی بەشی دیزاین لە كۆمپانیای میشیل فۆن پلاتۆ گوتویەتی لەساڵی ٢٠١٠ وە فرۆشتنی بەدلەی بووكێنی رەنگاو رەنگ  ساڵ بە ساڵ زیاد دەكات .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی