شارپرێس:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا ده‌ڵێت، به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی توركیاوه ڕێكخراوی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ) له لێواری مه‌رگدایه.
ئه‌مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "ئیكۆنۆمسیت" ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین مردنی په‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی (ناتۆ)یه".
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا هۆكاره‌كه‌ی گه‌ڕانده‌وه بۆ نه‌بوونی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ناتۆ له بڕیاره ستراتیژییه‌كاندا، هه‌روه‌ها ده‌شڵێت "ئێمه كاره دوژمنكارانه‌كانی هاوپه‌یمانێكی ناتۆ ده‌بینین كه توركیایه، ئه‌و كارانه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێمه‌ی خستوه‌ته مه‌ترسییه‌وه".
ڕ. ج