دۆزینەوەی ڕێگایەك بۆ ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە

جیهان

08/11/2019‌ 469 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆڕانی ئەمریكا لە توێژینەوەیەكدا توانیان ئەو پرۆتینە بدۆزنەوە، كە ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی شێرپەنجە دەكات لە مێشكدا.

ماڵپەڕی MedicalXpress بڵاویكردووەتەوە پرۆتینی CEMIP یارمەتی خانەكانی خوێن و خانە بەرگرییەكانی مێشك دەدات بەدروستكردنی بەرگری و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی وەرەمە شێرپەنجەییەكان دەكات و پرۆسەی بڵاوبوونەوەكەی خاو دەكاتەوە، ئەمەیش دوای ئەو تاقیكردنەوەیە دێت، كە لەسەر مشكی تاقیگە ئەنجام دراوە.

بە پێی زانیارییەكان، قۆناغی یەكەمی وەرەمی شێرپەنجە نابێنە هۆی مردنی كەسەكە، بەڵكو بە هۆی بڵاوبوونەوەی وەرەمەكە و سەركێشانی بۆ قۆناغی دووەم و سێیەم نەخۆشییەكە مەترسیدار دەبێت. 

بڵاوبوونەوەی وەرەم لە مێشكدا كوشندەیە و ساڵانە 150 هەزار بۆ 200 هەزار كەس لە ئەمریكا بە دەستییەوە دەناڵێنن، ئەم توێژینەوەیە یارمەتیدەرێكی گرنگە بۆ كەمكردنەوەی شێرپەنجە و وەرەمەكانی مێشك.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ