عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئوم قەسرەوە ٦ ملیار دۆلار زیانی بەركەوتووە

عیراق

08/11/2019‌ 233 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
لیوا عەبدولكەریم خەلەف، وتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان رایگەیاند، عێراق بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئەم دواییەی بەندەری ئوم قەسر زیانی ٦ ملیار دۆلاری بەركەوتووە .

خەڵەف لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند، بۆ پێنجەم رۆژی لەسەریەك خۆپشاندەران ئەو ڕێگایانەیان داخستووە، كە بۆ كێڵگە نەوتییەكان دەڕۆن، جەختیشیكردەوە، هەرگیز ئەو قبووڵ ناكرێت .

بەقسەی وتەبێژەكەی فەرماندەیی گشتی هێزە چەكدارەكان زیانەكانی عێراق بەهۆی ئەو خۆپیشاندانانەوە ٦ ملیار دۆلار زیاترە، هەروەك روونیكردەوە عێراق بەرپرسیاری لەسەرشانە بەوەی بەندەرە نەوتییەكان بپارێزێت .

لەدرێژەی قسەكانیدا خەڵەف باسی لەوە كردووە، كە هەندێك كەس هەن جلوبەرگی سەربازی لەبەر دەكەن و پەلاماری هێزە ئەمنییەكان دەدەن، ئەوەش دەبێتە هۆی ئەوەی گومان لەخۆپیشاندانەكان دروست ببێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە زانیاری گرنیان لایە لەسەر بوونی چەند هەوڵێك بۆ تێكدانی دیمەنی خۆپیشاندانەكان لە گۆرەپانی تەحریر، بۆ ئەوەش ئەوان لەپێناو پاراستنیان دیوارێكی گەورەیان لەدەوری خۆپیشاندانەكان درووست كردووە.