١٠ هاوڵاتى لە دێرکى رۆژئاواى کوردستان بوونە قوربانى

کوردستان

08/11/2019‌ 1125 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هێزەکانى راله‌ ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، له‌ دێریك - مالكییه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 خۆپیشانده‌ری كورد بریندار بوون".

لەراگەیەنراوێکدا مسته‌فا بالی، به‌رپرسی ناوه‌ندی راگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده‌) رایگه‌یاند، له‌ ئاكامی به‌كارهێنانی گازی فرمێسكڕێژ له‌ لایه‌ن سوپای توركیاوه‌، له‌ دێریك - مالكییه‌ی باكووری خۆرهه‌ڵاتی وڵات گه‌نجێك گیانی له‌ده‌ستدا و 10 خۆپیشانده‌ری كورد بریندار بوون.


مسته‌فا بالی له‌ دێریك - مالكییه‌، سوپای توركیا ئه‌و هاووڵاتییه‌ مه‌ده‌نیانه‌ی كردووه‌ته‌ ئامانج، كه‌ دژی كاروانێكی سوپای توركیا خۆپیشاندانیان كردبوو.


فەرماندەکەى هەسەدە روونیکردەوە، زرێپۆشێكی سوپای توركیا، یه‌كێك له‌ هاووڵاتییه‌ خۆپیشانده‌ره‌كانی كردووه‌ به‌ ژێره‌وه‌ و به‌و هۆیه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌.
س.هـ

بەپەلە