شارپرێس:
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراقی رایدەگەیەنێت
لە ماوەی چوار رۆژی رابردووى شارەکانى عێراق ٢٣ کەس کوژران.
کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی رایگەیاند، لەماوەی
چوار رۆژی رابردوودا، ٢٣ خۆپیشاندەر کوژراون و نزیکەی هەزار و ٧٧ کەس لە
خۆپیشاندەرەکان و هێزە ئەمنییەکانیش برینداربوونە.
ئاماژەى بەوەشکردوە، لە رۆژانی نێوان سێ تاوەکو حەوت
ئەم مانگە هێزە ئەمنییەکان لە هەریەکە لە پارێزگاکانی بەغداو بەسرەو کەربەلا و
زیقار ٢٠١ خۆپیشاندەریان دەستگیرکردووە کە ١٧٠ یان ئازادکردوون.
لەسەرەتای ئەم مانگەوە خۆپیشاندان لە زۆربەى
شارەکانى عێراق دەستیپێکردوەو تا ئێستا زیاتر لە ١٠ هەزار کەس بریندار بریندار
بوون.
س.هـ