سوارێز چارەنووسی خۆی دیاریدەكات

وەرزش

09/11/2019‌ 309 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نیكولاس لۆدیرۆی هاوڕێی لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، چارەنووسی خۆی دیاریكردووە، دوای ئەوەی لەیانەی بەرشەلۆنە دەڕوات.

نیكولاس لۆدیرۆ لەمیانی لێدوانێكی وتی: سوارێز دوای یانەی بەرشەلۆنە روو لەخولی ئەمریكی دەكات‌و بۆ یانەیەكی ئەو وڵاتە یاری دەكات.


لودیرۆ باسی لەوەش كردووە، سوارێز ئێستا لەبەرشەلۆنە دڵی خۆشەو دەیەوێت بەردەوام بێت بۆ ئەوەی نازناوی زیاتر بەرێتەوە.

سوارێز تەمەنی 32 ساڵە تا ساڵی 2021 گرێبەستی لەگەڵ بەرشەلۆنە هەیە، كە لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح