گایاردۆ وەڵامی دەنگۆكان دەداتەوە

وەرزش

09/11/2019‌ 217 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مارسیلو گایاردۆ وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی دایەوە، كە روو لەیانەی بەرشەلۆنە دەكات‌و دەبێتە راهێنەری ئەو یانە ئیسپانییە.

مارسیلو گایاردۆ، راهێنەری یانەی ریڤەرپلێتی ئەرجەنتینی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاند، بەدڵنیایی لەئێستا هیچ شتێك نییە، من ئێستا ئامانجم یانەكەی ئێستامە.

هەروەها رایگەیاند، كە لەگەڵ هیچ كەسێك لەو بارەوە گفتوگۆی نەكردووەو باسی لەوەش كرد، تەنیا لەبیری ئەوەیە، كە یانەكەی بۆ جاری دووەم بكاتە پاڵەوانی خولی یانەكانی ئەمریكای باشوور.

ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە هەیە، كە یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت مارسیلو گایاردۆ بكاتە راهێنەری یانەكەی، ئەوەش دوای دوورخستنەوەی ئارنستۆ ڤاڵڤێردی.

هـ ـ ح


بەپەلە