نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تر تۆمار دەكات

ئابوری

09/11/2019‌ 117 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزبوونەوەیەكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی هەوڵەكانی ئەمریكاو چین بۆ گەیشتنە رێككەوتن.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 22 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 9 سەنت بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 57.24 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەكاتێكدایە، دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە باج لەسەر كەلوپەلی چینی كەمدەكەنەوە، كە ئەوە كاریگەری گەورەی لەسەر بازاڕەكانی جیهان داناوە.

هـ ـ ح