ناوەڕۆكی كۆبوونەوەی بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی

عیراق

09/11/2019‌ 2619 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرهەم ساڵحی سەرۆك كۆمارو عادل عەبدولمەهدی سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەو چەند پرسێكیان تاوتوێكردووە.

نووسینگەی رۆژنامەوانی عادل عەبدولمەهدی بڵاویكردەوە، كە سەرۆك وەزیران لەنووسینگەكەی ئەمڕۆ شەممە لەگەڵ بەرهەم ساڵح كۆبوونەوەی كردووە.

نووسینگەكە راشیگەیاند، لەكۆبوونەوەكەدا باسی دواین گۆڕأنكارییەكان‌و هاوكاری  نێوان لایەنە جێبەجێكارەكان كراوەو جەخت كراوەتە لەپشتوانی بۆ هەوڵەكانی حكومەت.

كۆبوونەوەكە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆ هەیە، كە لەنێوان بەرهەم ساڵح‌و عادل عەبدولمەهدی كێشە هەیەو كێشەكانیش پەیوەندی بەخۆپیشاندانەكانی عێراقەوە هەیە.

هـ ـ ح