ئەسەد دەرگای شەڕ بەڕووی ئەردۆغان دەكاتەوە

جیهان

09/11/2019‌ 7884 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەشار ئەسەدی سەرۆكی سوریا جارێكی تر هێرشی كردەوە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغانی هاوتا توركییەكەی و بەپشتیوانیكردنی تیرۆ لە سوریا تۆمەتباری كرد .

سەرۆكی سوریا لەچاوپێكەوتنێكی لەگەڵ كەناڵی "RT"ی روسی، كە رۆژی دووشەممە بڵاودەكرێتەوە دەڵێـ: ئەوروپا بەدووڕوویی مامەڵە لەگەڵ ئەردۆغان دەكەن.

ئەسەد جەخت دەكاتەوە، كە ئەوروپا لەیەككاتدا هەم لە ئەردۆغان دەترسن و هەمیش پێویستیشیان پێیەتی، پێشیوایە رەوانەكردنی پەنابەران بەرەو ئەوروپا كارێكی مەترسیدارە .

پێشتر و رۆژی ٣١ی ئۆكتۆبەر، بەشار ئەسەد لە چاوپێكەوتنی لەگەڵ كەناڵی فەرمی هەواڵی سوریا وتبووی: ئەو شەرەفمەند نابێت بە دیداری رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەڵام لەپێناو بەرژەوەندی سوریا ئامادەیە هەموو شتیك بكات .

ئەسەد ئاماژەی بۆ ئەوەش دەكات، ئەردۆغان لەسەر فراوانترین ئاست كار لەسەر هەراسانكردنی سیاسی دەكات‌و سەبارەت بەسوپای توركیاش دەڵێت: ئەوان بریكاری ئەمەریكان لەو جەنگەدا .

سەرۆكی سوریا هەروەها دەڵێت: ئەردۆغان دەیەوێت وا خۆپیپیشان بدات كە ئەو خاوەن بڕیارە ، بەڵام لەراستیدا ئەو كرێگرتەی ئەمەریكایە لەو جەنگەدا، هەروەك لە وەسفی ئەردۆغانیشدا، ئەردۆغان دزە و كارگە و كارخانە و نەوت و گەنمی سوریای دزی، ئێستا خاكی سوریا دەدزێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی