شارپرێس:
قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لیستەکان و بەرپرسانی دیكه‌ی عێراق كۆبووه‌ته‌وه بۆ هێشتنه‌وه عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش به‌پێی راپۆرتێكی فرانس پرێس.
فرانس پرێس له راپۆرتێكدا بڵاویكرده‌وه، لایه‌نه سیاسیه‌كانی عێراق رێككه‌وتنیان بۆ مانه‌وه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی له پۆسته‌كه‌یدا واژۆكردووه، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پێشتر داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان ده‌كرد.
باسی له‌وه‌شكردووه، "قاسم سولەیمانی، فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای لیستەکان و بەرپرسانی وڵات لە هەردوو شاری بەغدا و نەجەف ئه‌نجامداوه".
به‌رپرسێكی حكومه‌تی عێراق به ئاژانسه‌كه‌ی وتووه، "قاسم سولەیمانی لەگەڵ موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر و موحەمەد رەزا سیستانی، کوڕی ئایەتوڵڵا سیستانی کۆبووەتەوە و ئەنجامی ئەو کۆبوونەوە و کۆبوونەوەکانی دیکەش ئەوەبووە کە لایەنە سیاسییەکان رێککەوتوون لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەیدا.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، "سەرکردەی زۆربەی لیستەکان رێککەوتن لەسەر مانەوەی عادل عەبدولمەهدی لە پۆستەکەی، ئەنجامدانی چاکسازی و هەموارکردنەوەی دەستوور، کۆتاییهێنان بە خۆپیشاندانەکان بە هەر ئامرازێک گونجاو بێت و کردنەوەی پرد و شەقامە داخراوەکان".
ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له مه‌یدانی ته‌حریر له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستیپێكرده‌وه، به‌ڵام هێزه ئه‌منییه‌كان ده‌یانه‌وێت به زه‌بری هێز كۆتایی به خۆپیشانده‌ران بهێنن.
میدیاكانی عێراق بڵاویانكرده‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق هه‌وڵده‌ده‌ن خۆپیشاندان له مه‌یدانی ته‌حریر كۆتایی پێبهێنن و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 30 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
پێشتر نووسینگەی عادل عەبدولمەهدی بڵاویكردبووەوە، كە سەرۆك وەزیران بەنیازە سزای زیندانی بۆ ئەو كەسانە دەربكات، كە لەخۆپیشاندانەكان كاری "تێكدەرانە" دەكەن.
باسی له‌وه‌شكردبوو، سزاكە بەشێوەیەك دەبێت، ئەو كەسانەی "كاری تێكدەرانە دەكەن لە 20 ساڵەوە بۆ زیندانی هەتا هەتایی سزا دەدرێن".