شارپرێس:
له‌و ماڵه‌ی لیۆنێل میسی، ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی نیشته‌جێیه، ڕێگه به فڕینی فڕۆكه به ئاسمانه‌كه‌یدا نادرێت.
میدیای ئیسپانی بڵاویكرده‌وه، میسی ماڵێكی له‌ناوچه‌ی "جاڤا" به‌دووری 25 كیلۆمه‌تر له‌به‌رشه‌لۆنه هه‌یه، كه ڕێگه‌نادرێت هیچ فڕۆكه‌یه‌ك به‌ئاسمانی سه‌ر ماڵه‌كه‌ی میسی بفڕێت.
خافێر سانچێز، سه‌رۆكی یه‌كێك له كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كانی ئیسپانیا بابه‌ته‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و ڕایگه‌یاندووه، له جیهاندا بابه‌تێكی له‌وشێوه‌یه بوونی نییه.
به‌ڵام ڕۆژنامه‌ی ئاس-ی ئیسپانی ئه‌وه‌ی ئاشكراكردووه، بابه‌ته‌كه په‌یوه‌ندیی نییه به ناوبانگی میسی و بێزاربوونی له فڕینی فڕۆكه به‌ئاسمانی ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵكو به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك یاسای ژینگه فڕینی فڕۆكه له‌ئاسمانی ئه‌و ناوچه‌یه قه‌ده‌غه‌كراوه، چونكه له‌وێدا كۆمه‌ڵێك ڕووه‌ك و ئاژه‌ڵی ده‌گمه‌ن بوونی هه‌یه.
ڕ . ج