ژنێك بەبێ بوونی دەماری بۆنكردن دەتوانێت بۆن بكات

تەندروستی

10/11/2019‌ 390 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئاماژە دەكات بەوەی كۆمەڵێك كەس بە پێچەوانەی ئەوەی، كە زانستی سروشتی دەیڵێت دەتوانن بەبێ بوونی دەماری بەرپرس لەبۆن كردن، دەتوانن بۆن بكەن.

زانایان سەریان سوڕما، پاش ئەوەی پشكنینیان بۆ مێشكی ئافرەتێك كردووە، كە تەمەنی 29 ساڵە، دەركەوت دەماری بەرپرس لە بۆن كردن "البصیلە الشمیە" olfactory bulb ی لەدەستداوە، بەڵام وەك كەسانی ئاسایی دەتوانێت بۆن بكات و بگرە زیاتر لەوانیش ئەو توانایەی هەیە.

توێژینەوەكە لەگۆڤاری Neuron لە 6 ی مانگی 11 ی ئەمساڵدا بڵاوكراوەتەوە، توێژینەوەكە ئاماژە بەوە دەكات، ئەم ئافرەتە یەكەم كەس نییە بەم شێوەیە بێت، بەڵكو چەند كەسێكی تر هەن كە خاوەنی ئەم توانا نادیارەن.

تا ئێستا ڕوون نییە، كە ئەم كەسانە چۆن دەتوانن بەبێ بوونی ئەو دەمارە بۆن بكەن، بەڵام نزیكترین لێكدانەوە ئەوەیە، كە دەمارەكانی مێشكی مرۆڤ خاوەنی چەندین تایبەتمەندی جیاوازن، كە پێشتر زانست و پشكنین لە مرۆڤ بۆیان دەرنەكەوتووە

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ


بەپەلە