ئەو دووكەسەی ویستیان دزی لە یاریزانانی ئارسیناڵ بكەن سزا دران

وەرزش

10/11/2019‌ 556 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاشڵی سمیسی تەمەن ٢٠ ساڵ بۆ ماوەی دەساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا دوای ئەوەی لەمانگی ٧ دا ویستی دزی لە مەسعود ئۆزێلی یاریزانی ئارسیناڵ بكات.

ئەو دزە، ویستی  كاتژمێری دەستی ٢٠٠ هەزار پاوندی لەو یاریزانەی ئارسیناڵ بدزێت، بۆیە دادگا ئەو سزایەیدا.

دادگای Harrow Crown Court ئاماژەی بەوەدا، كە ئاشلی سمیسی ٣٠ ساڵ و هاوەڵەكەی بەناوی جۆردان نۆرسۆڤەری تەمەن ٢٦ ساڵ هەردوو یاریزانی ئارسیناڵ سەید كۆلاسیناك و مەسعود ئۆزێلیان كردە ئامانج.

ئاشڵی سمیس پێشتریش تۆمەتی دزیكردنی بەسەردا سا‌غبووەتەوە، دادوەری ئەم كەیسە   Ian Bourne QC وتی: ئەم هەوڵی دزییە لە ٢٥ مانگی ٧ دا ڕوویداوە كاتێك هەردوو تاوانبار ویستویان كاتژمێری دەستی هەروو یاریزان بفرێنێت، كە نرخەكەی ٢٠٠ هەزار پاوەندە.

وەرگێران:ڕەوەند ئیسماعیل


بەپەلە