زاناكان مەترسییەكی گەورەی فلتەری جگەرە ئاشكرادەكەن

جیهان

10/11/2019‌ 744 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زاناكان دەڵێن فلتەری جگەرەی دروستكراو لە ریشاڵی ئەسیتال لەخودی جگەرەكێشان بێ زیانتر نییە، بەڵام لەلایەن كۆمپانیاكانەوە بۆ كۆكردنەوەی پارە خەڵكیان بەوە هەڵخەڵەتاندووە، كە گوایە زیانەكانی جگەرە كەمدەكاتەوە .

زانا بەریتانی و ئەمەریكییەكان دەشڵێن: پێویستە فلتەری جگەرە بەتەواوەتی قەدەغە بكرێت، هەروەك بەگوێرەی راپۆرتە پزیشكییەكان لێكۆڵەران پێیان وایە پێویستە فلتەری جگەرەش  بخرێتە ناو لیستی رەشی ئەو قەدەغەیەی وابڕیارە لەساڵی ٢٠٢١ لە ئەوروپا بخرێتە سەر ماددە پلاستیكییەكان .

شارەزایان ئەوەش دەڵێن: فلتەری جگەرە یەكێكە لە ترسناكترین فێڵەكان لەمێژووی مرۆڤایەتیدا كراوە، بەشێوەیەك هەرچی سوودە نییەتی و هیچ سنوورێك بۆ زیانەكانی جگەرە دانانێت، ئەو قسەیەی دەڵێت وادەكات جگەرە سەلامەتتر بێت دوورە لەراستییەوە .

ئەو شارەزایانە هەروەها دەڵێن: ئێستا هەموومان دەزانین پاساوی سەلامەتی تەنیا ئەفسانەیەك بووە و یەكێكە لە چەندین فێڵی تر، كە لەلایەن كۆمپانیاكانی دروستكردنی تووتن بۆ فرۆشتنی جگەرە درووستیان كردووە .

زاناكان جەختیانكردووەتەوە ئەوەی خەڵك دەستیان دەكەوێت تەنیا و تەنیا ئەو تڕیلیۆنان تریلیۆنان قنچكە جگەرەیە، كە شی نابنەوە .

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی