شارپرێس:
زۆر جاران خەڵك ناتوانن جیاوازی بكەن لەنێوان هەڵامەت و هەستەوەری (حەساسییەت)، لەبەر ئەوەی نیشانەكانی هەردووكیان لەیەك دەچن و لەیەكجیاكردنەوەیان كارێكی قورسە .
لەو بارەیەوە پزیشكی ئێرانی بابەك پورقلیچ ئەندامی سەندیكای پزیشكانی گشتی ئێران دەڵێت: هەڵامەت و هەستەوەری تارددەیەكی زۆر لەیەك دەچن، بەڵام هەستەوەری پلەی گەرمی جەستە بەرزناكاتەوە.
هەروەك دەڵێت: ئەوەی تووشی هەستەوەری دەبێت لەگەروویدا شلەی بێرەنگ و روون دەردەدات، بەڵام تووشبووی هەڵامەت ئەو ماددەیەی دەری دەدات رەنگاورەنگە و روون نییە .
ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە، كە خاڵی هاوبەشی نێوان هەستەوەری و هەڵامەت بریتییە لە ئاو لەلووت هاتن و پژمین و كۆكە و هەستكردن بە بوونی ئازار لە قورگ و هەستكردن بە شەكەتی .
هەروەها دەشڵێت: ئەوەی تووشی هەستەوەری دەبێت بەردەوام دەپژمێت و قوڕگی دەخورێت، ئەوەش بەپێجەوانەی هەڵامەتەوەیە .
پزیشكە ئیرانییەكە روونیكردووەتەوە، كە كەسی تووشبوو بە هەستەوەری لەماوەی ٧ بۆ ١٠ رۆژدا تەندروستی باش دەبێتەوە، بەڵام ئەو كەسەی تووسی هەڵامەت بووە لەنیوان ٣ بۆ ٥ رۆژدا تەندرووستی دەگەریتەوە شوێنی خۆی ، هەروەك دەڵێت نیشانەكانی هەستەوەری بەزۆری لە بەیانیان و شەوان دەردەكەون ،بەڵام ئەو كەسەی تووشی هەڵامەت بووە لەهەموو كاتەكانی رۆژدا بارە تەندرووستییەكەی بە ریتمێكی جێگیر دەڕوات .
پورقلیچ ئەوەش دەڵێت: هۆكاری تووشبوون بە هەڵامەت بریتییە كە ڤایرۆسەكان ، بەڵام هۆكاری تووشبوون بە هەستەوەری بریتییە لە بوونەوەری وردی وەك ڤایرۆسەكان .
وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی