شارپرێس:
لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە، ژمارەیەكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پرتوگالیو یاریزانی یۆڤانتۆسی یەكسان كردەوە.
رۆناڵدۆ ئەو ژمارەی لەیانەی ریاڵ مەدرید لەخولی ئیسپانی تۆماركردبوو، ئەویش 34 هاتریك سێ گۆڵی بوو لەخولەكە، كە میسی شەوی رابردوو یەكسانیكردەوە.
میسی لەیاری بەرشەلۆنەو سێلتافیگۆ لەخولی ئیسپانی لەهەفتەی 13 سێ گۆڵو هاتریكی كردو ژمارەی هاتریكەكانی كردە 34 هاتریك.
ئێستا ئەو ژمارەیە بەناوی میسیو رۆناڵدۆوەیەو میسی دەرفەتی ئەوەشی هەیە لەداهاتوو ژمارەكە بشكێنێت.
هـ ـ ح