لەژێر فشارى خۆپیشاندەراندا بەشەخۆراکى مانگانە زیاد دەکرێت

عیراق

10/11/2019‌ 337 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتى بازرگانى عێراق رایدەگەیەنێت بریاریدانداوە کە بەشە خۆراکى مانگانەى هاوڵاتیان زیاد بکەن و ئۆتۆمبێلیش بدەن بە بێکاران.


لە بەیاننامەیەکدا وەزارەتی بازرگانى عێراق ئاشکراى کردوە، لەپێناو کەمکردنەوەى هەژارى و باشترکردنى دۆخى ژیانى هاوڵاتیان بەشە خۆراکی مانگانەى هاوڵاتیان زیاد دەکەن و فڕۆمى خۆراکیش دەکەن بە کارتێکى ئەلیکترۆنى.


ئاماژەى بەوەشکردوە، ٨٠٠ ئۆتۆمبێل لە جۆری توێتا دەدەنە ئەو کەسانەى کە بێکارن و دۆخى ژیانیان نالەبارە، لەگەڵ ئەوەشدا ١٦١ کەس لە دامەزراوەکانى حکومەت دادەمەزرێنن و پرۆژەش بۆ گەنجان دابین دەکەن بەبێ ئەوەى باجیان لێ وەربگرن.


نزیکەى مانگێکە خۆپیشاندان لە شارەکانى عێراقدا دەستی پێکردوەو لەژێر فشارى خۆپیشاندەرانیشدا سەرۆک وەزیران و سەرۆکى پەرلەمان چەندین چاکسازیان راگەیاندوە، بەلام تائێستا خۆپیشاندانەکان بەردەوامن و حکومەتیش چاکسازییەکانى نەکردوە.
س.هـ