ئەگەر خەوی پێویستت نەبوو چی روودەدات؟

تەندروستی

11/11/2019‌ 911 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەگەر خواردنی باش بخۆیت بەچاكی وەرزش بكەیت، بەڵام بەلانی كەم حەوت سەعات خەو نەكەیت هەموو شەوێك هەوڵەكانت بەفیڕۆ بدەیت.

پسپۆر لەبواری كەم خەویدا هارنیت والیا دەڵێت: زۆر گرنگە تەركیز بخەیتە سەر خەوێكی باش، ئەو شتەی، كە هەموومان كەم بەدەتی دەهێنین، یەكەم شت دەبێت تەركیز بخەینە سەر ئەوەی خەو لەپێش هەموو شتێكەوە دا بنێین، ئێمە هەمیشە پێشنیازی خواردنی باش و ڕاهێنانی باش دەكەین، بەڵام دەبێت بیرمان نەچێت خەوتنی زۆر گرنگە لەپاڵ ئەوانەدا.

كەوایە كاریگەری كەم خەوی چی دەبێت لەسەر مرۆڤ؟
كەمی بەئاگابوون، تەنانەت ١.٥ كاتژمێریش كەمتر بخەوی لەو ڕێژەیە كاریگەری لەسەری هەیە.

كار لە میمۆری و یادەوەری دەكات
كەم خەوی  كاریگەری لەسەر بیەركردنەوە و پرۆسەكردنی زانییاریەكان دەبێت.

سترێس و قەڵەقی لە پەیوەندیەكاندا
كەسێكی مەزاجی لێدەردەچیت و زۆربەی كات كێشەت بۆ دروست دەبێت لەگەڵ خەلكی دیكەدا.

كوالێتی ژیان، كەمتر لەچالاكی و بۆنەكاندا بەشدارری دەكەیت.

ڕووداوی هاتوچۆ دروست دەكەیت
بێئاگایی لەكاتی شۆإیری كردندا بەیەكێك لەهۆكارە زەقەكان دادەنرێت، كە تێیدا چەندین ڕووداو دروست دەكات.

لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر كەم بخەویت ئەوا چەندین كێشەی تەندروستی بۆ دروست دەكات، وەك پەستانی خوێنی بەرز، نەخۆشی شەكرە، چەڵدەی دەماخ و دڵ و قەڵەوی و خەمۆكی و نەمانی حەزی سێكسی.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل