ئۆبامیانگ بەئۆتۆمبیلێكی گرانبەهاوە تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە

وەرزش

11/11/2019‌ 293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانی تەمەن ٣٠ ساڵ ئۆبامیانگ  لەسناپی كەسێكدا دەردەكەوێت، كە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بووە. 

لەوێنەكەدا دەردەكەوێت، كە لەپاڵ ئۆتۆمبیلەكەی ئەڤێنتادۆری سیوی، كە نرخەكەی ٢٧ هەزار یۆرۆیە دوای ئەوەی پێكادانی تووش بووە لەگەڵ ئۆتۆمبیلێكی دیكەی مارسیدز.

هەرچەندە دەردەكەوێت كەس ئازاری پێنەگەیشتووە، هەروەها لەوێنەكان دەردەكەوێت ئەو شوێنەی ڕووداوەكەی تێیدا ڕوویداوە بە Hertfordshire ناسراوە.

یەكێك لەسەرچاوەكان دەڵێت: لەوكاتەدا ئۆتۆمبیلەكان بەخێرایی نەڕۆشتوون و بەلایاندا تێپەڕیوون.
\
سەرچاوەكە ئەوەشی خستەڕوو، كە ئۆتۆمبیلەكەی ئۆبامیانگ تەنیا بۆنیتەكەی تێكشكاوە و زیانی وای پێنەگەیشتووە.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل