مازدا بەئۆتۆمبیلێكی نایابەوە دێتە بازاڕەكانەوە

جیهان

11/11/2019‌ 333 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مازدا نمایشی بە ئۆتۆمبیلی CX-30  كرد، كە یەكێكە لە جوانترین و نایابترین ئۆتۆمبیلەكانی كروز لە جیهاندا، شێوەی ئۆتۆمبیلەكە لە شێوەی ئۆتۆمبیلی مازدای CX-5 دەچێت، كە ئەمساڵ نمایشی كرد، كە خاوەنی گڵۆپی LED یە.

ناوەوەی ئۆتۆمبیلەكە بەشێوەیەكی فراوان دروست كراوە و كوشنەكانی ئۆتۆمبیلەكە لە جلد و كرۆمی نایاب دروستكراوە و شاشەیەكی تێدایە، كە لەمسە و تایبەتمەندی وەرزشی هەیە، هەروەها تایبەتمەندی ساردكەرەوە و گەرمكەرەوە و مەساجی كوشنەكانی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە دوو جۆر بزوێنەری هەیە بزوێنەرێكیان كێشی 158 ئەسپی هەیەو بزوێنەرێكی تریان كێشی 192 ئەسپی هەیە، ئۆتۆمبیلەكە شەش گێڕە و گێڕی ئۆتۆماتیكە و كامێرای پێشەوە و دواوەی هەیە و هەستیاری ڕووناكی و بارانی تێدایە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ