كڵاشینكۆف‌و سەد ساڵ خزمەتی سەربازی‌و شەڕ

جیهان

11/11/2019‌ 1510 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یادی سەد ساڵەی یەكەمی لەدایك بوونی میخائیل كلاشینكۆف كرایەوە، كە دیزاینەری تفەنگی ئەفسانەی (AK-47)، كە بەكڵاشینكۆقیش ناو دەبرێت.

 مەبەست لە دروست كردنەكەی بەرگری كردن بوو لە نیشتمانەكەی هەروەك ئەو دەڵێت: ناویشی چووە مێژووی چەكەوە.

كلاشینگۆف لە 10 نۆڤەمبەری ساڵی 1919 لە گوندی كوریا لەهەرێمی تای لە ناوەڕاستی روسیا لە خێزانیكی جوتیاری قەرەبالغدا لەدایك بووە.

لەكاتی خزمەتكردنی سەربازی زۆرە ملێدا، تواناكانی بۆ دیزایین و داهێنان بەدەركەوت، دوای ئەوەی ئامێرێكی دروستكرد بۆ پێوانی تەمەنی جوڵێنەری تانك، مارشال گیۆرگی جوكوف كاتژمێرێكی پێ بەخشی و ناوی كلاشینۆفی لەسەر نووسی.

لە ئۆكتۆبەری ساڵی 1941دا، كلاشینكوف لە جەنگی جیهانی دووەمدا بەسەختی بریندار كرا و لە ماوەی مانەوەی لە نەخۆشخانەدا خەریكی دیزاین كردنی پەریكەری هاویشتنی گولە بوو.

لە ساڵی 1942، لەگەڵ گروپێكدا نێردرا بۆ توێژینەوەو تاقیكردنەوەی چەكی ئاگرینی تاكی و هاوەن لەبازنەی مۆسكۆی سەربازییدا.

لە ساڵی 1945، بەشداری كرد لە پێشبڕكێی دیزاین كردنی تفەنگی ئۆتوماتیكی بۆ هاویشتنی گولە لە نموونەی ساڵی 1943، لە ئەنجامداو لە ساڵی 1947 گەیشتە دیزاین كردنی تفەنگی ئۆتوماتیكی بەناوبانگ (AK-47)، كە بوە جێگای سەرەنجی شارەزایانی سوپاو هەڵبژاردنی، لە ساڵی 1949 دا بەرهەم هێنانی ئەم جۆرە تفەنگە لە كارگەی ئیجیفسك بۆ ئامێرەكان دەستی پێكرد.

تفەنگی كلاشینكۆف و ئەو چەكانەی وەك ئامێرەیان لێكراوە، یەكێكن لەو چەكە تاكیانەی بە زۆرترین شێوە لە جیهاندا بلاوبونەتەوە لە ماوەی 60 ساڵدا، و زیاتر لە 70 ملیۆن پارچەی لە جۆرەها شێوە لێ بەرهەم هێنراوە.

كلاشینكۆف نازناوی قارەمانی یەكێتی سۆڤیەت و قارەمانی كاری ئیشتراكی بۆ ماوەی دووجار بەدەست هێناوەو گەیشتۆتە پلەی لیوا لە پلەبەندی سەربازیدا، ناوبراو خاوەنی بڕوانامەی دكتۆرا بوە لە زانستی تەكنیكیدا و سەرەرای ئەوەی ژمارەیەك خەڵاتی نیشتمانی و بیانی بەدەست هێناوە.

تفەنگی كلاشینكۆف لە زیاتر لە 100 وڵاتدا بەكاردەهێنرێت، و لە پۆلێنكردنی لیستی داهێنانە دیارەكاندا لە سەدەی بیستەم ئەژمار كراوە.

میخایل كلاشینكۆف لە 23ی دیسەمبەری 2013 دا كۆچی دوایی كردو لە گۆرستانی یادەوەری سەربازی فیدراڵی لە كەنارەكانی مۆسكۆ بەخاك سپێردرا، بە رێ و رەسمێكی بەخاكسپاردنی شكۆمەندانەدا و بە ئامادەبوونی سەرۆكی روسیا ڤلادیمیر پۆتین و كەسایەتیە گەورەكانی سەربازی و مەدەنی.

سەرچاوە: نوفوستی 
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا