هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی: له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ درێژه‌ به‌كاركردنی هاوبه‌ش ده‌ده‌ین

کوردستان

11/11/2019‌ 642 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌درێژه‌دان به‌ كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات.

مالیز كاگینز، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ كینۆ گاربرێل، وته‌بێژی هه‌سه‌ده‌ باسیان له‌كاری هاوبه‌شی نێوانیان كردو و كاگینز وتی، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژ به‌داعش، درێژه‌ به‌كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ هێزه‌ كورگدییه‌كان دژی داعش ده‌دات.

وتیشی، له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده‌ باسیان له‌كاركردن بۆ قۆناغی داهاتوو له‌پێناو نه‌هێشتنی شانه‌ نوستووه‌كانی داعش كردووه‌.

وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، ئه‌وان كار له‌سه‌ر كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی له‌باره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعشه‌وه‌ ده‌كه‌ن، كه‌ ئێستا له‌پاڵ سوپای توركیا له‌ ناوچه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا دژ به‌ هه‌سه‌ده‌ شه‌ڕده‌كه‌ن.

ڕ . ج