ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ دانیشتنی كۆنگرێس بۆ دورخستنه‌وه‌ی تره‌مپ له‌پۆسته‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت

جیهان

11/11/2019‌ 1812 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بڕیاره‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م دانیشتن له‌ كه‌یسی په‌یوه‌ندیی ته‌له‌فۆنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئۆكرانیا ده‌رباره‌ی جێگری پێشووی سه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌ڕێوه‌بچێت.

دانیشتنه‌كه‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ئه‌نجامده‌درێت و یه‌كه‌م ڕێكاری پڕۆسه‌ی دورخستنه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكایه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی، كه‌ وابڕیاره‌ به‌رپرسانی په‌یوه‌ندیدار به‌و دۆسێیه‌ له‌دانیشتنه‌كه‌ی چوارشه‌ممه‌ دا به‌شێوه‌یه‌كی ئاشكرا وته‌یان وه‌ربگیرێت.

كۆشكی سپی له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و دانیشتنه‌دا ڕایگه‌یاند، ئه‌وه‌ "سوكایه‌تیكردن"ه‌ به‌سه‌رۆكی ئه‌مریكا، هاوكات تره‌مپیش ده‌ڵێت "گاڵته‌جاڕییه‌" و به‌ڵێنده‌دات هه‌ڵبژاردنی ساڵی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا له‌ دیموكراته‌كان بباته‌وه‌.


ڕ . ج

بەپەلە