سوودە سەرسوڕهێنەرەكانی لەباوەشگرتن

تەندروستی

12/11/2019‌ 2922 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پسپۆری ئەمەریكی ڤیریحنا سایر دەڵێت: ڕۆژانە پێویستمان بە ٤ لەئامێزگرتن هەیە بۆ ڕزگاربوون، ٨ جار ئامێزگرتن بۆ چالاكی و ١٢ لەئامێزگرتن بۆ گەشەكردن.

لەباوەشگرن نیشانەی خۆشەویستی‌و بەختەوەرت و تەنانەت ناخۆشیشە، لەگەڵ ئەوشدا چەند سوودێكی دیكەشی هەیە.

لە ئامێزگرن سیستەمی بەرگری لەش باشتر دەكات
لە ئامێزگرتن بەوە ناسراوە، كە دەتوانێت چارەسەرێكی باس بێت بۆ سترێس و قەلەقی.

هەرچۆنیك بێت تەنیا سوودی جەستەیی نییە، بەڵكو بەپێی توێژینەوەیەك لە زانكۆیی Carnegie Mellon لەگەڵ زانكۆی University of Pittsburgh School of Medicine  دەریان خست ئەوانەی باوەش بەیەكدا دەكەن مەترسی تووشبوونیان بەنەخۆسییەكان كەم دەكاتەوە.

لە ئامێزگرن سیستەمی دەروونی باشتر دەكات
ئامێزگرن باری دەروونی ڕیك دەخات و ناهێڵێت هەست بە تەنیایی بكەیت، جەنگ لەگەڵ ترسە ناوەكییەكان دەكات  و هەستی متمانە بەخۆبوون زیاد دەكات.

لەباوەش گرتن پەستانی خوێن باشتر دەكات
توێژینەوەیەكی دیكە كەلەلایەن زانكۆی  North Carolina  كرا دەریخست باوەشگرتن بۆ تەندروستی دڵ باشە، كە نزیكەی ٢٠٠ كەس تیایدا بەشداربوون و كران بە دوو گرووپەوە:
گروپی یەكەم تەمەشای فیلمیكی رۆمانتیكیان كرد و دەستی یەكیان گرتبوو  بۆ ماوەی ١٠ خولەك، لە كۆتایشدا بۆماوی ٢٠ چركە یەكدیان لە ئامێزگرت.

گروپی دووەم هیچ بەركەوتنیان نەبوو
ئەنجامەكان دەریخست، كە گروپی یەكەم پەستانی خوێنیان كەمتر بوو لەگەڵ ئەوەی لێدانی دڵیان باشتربوو.

مانای وایە پاڵپشتكردن و لەئامێزگرتن سترێس و پەستانی خوێن كەمدەكاتەوە و سوودی زۆر بە دڵ دەگەیەنێت.

لەئامێزگرتن دڵخۆشتر دەكات
ئۆكسیتۆسین ئەو هۆرمۆنەیە، كە بەپرسە لەوەی دڵخۆشت بكات، ئەمەش بە هۆرمۆنی لەئامێزگرن ناسراوە، چونكە لەكاتی بەركەوتندا بە كەسێك زیاد دەكات، ئەم هۆرمۆنە زۆر كاریگەری لەسەر ئافرەتان هەیە.

ئازار لابەرە
توێژینەویەك لە زانكۆی نیویۆرك دەریدەخات، كە چەند جۆرێكی بەركەوتن ئازار كەمدەكاتەوە، لە توێژینەوەكەدا بەشداربووان وتیان ژیانیان زۆر گۆڕاوە، دوای چارەسەری بەكەوتنەكە.

لەئامێزگرتن هەستی ماندوێتی ناهێڵێت
بەهەمانشیوە لە توێژینەوەیەكدا، كە ناوی " Meanings of Hugging"  واتا مانایی ئامیزگرتن، كە دەیخاتە ڕوو كە تەنیا ١٠ چركە باوەشكردن چەندین سوودمان پێدەبەخشێت، بەتایبەت هەستی ماندوێتی ناهێڵێت و باری دەروقونیمان پشووپێ دەدات.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل