خەتن لەبەردەم رووناكی زیان بەجەستە دەگەیەنێت

تەندروستی

12/11/2019‌ 215 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خەوتن لەكاتێكدا هێستا ڕووناكی نەكوژابێتەوە كار لە پشوودان دەكات لەشەودا و ئەنجامی خراپی دەبێت بۆت.

ئەگەر تۆ كەسێكی ژوورەكەت ڕووناك جێدەهێڵیت، كە دەتەوێت بخەویت، ئەوا پێشبینی ئەمانە بكە، كە ڕوودەدەن:

خەمۆكی
لەكاتی خەو ڕووناكی هەڵكرابێت پەیوەندی بە خەمۆكییەوە هەیە، ڕووناكی شینی ئامێرە ئەلیكترۆنییەكان دەكرێت كاریگەری خراپتریان هەبێت لەسەر دەروون.

كەم خەوی خەڵك مەزاجی دەكات و كەمتر  چالاكیان دەكات.

قەڵەوی
لە توێژینەویەكدا لەسەر ئافرەتان دەركەوتووە، كە ئافرەتان كاتێك دەخەون تەلەفیزیۆنەكانیان ناكوژێنەوەو دەركەوتووە، كە ٪١٧ ساڵانە ١١ پاوند كێشیان زیاتر دەكات.

هەروەها ڕووناكی لەدەرەوەی ژوورەكەدا بە بەراوەرد ڕووناكی ژوورەوە ئەو كاریگەرییەی نەبووە لەسەریان.

كەواتە تا كەمتر بخەویت ئەوا خواردنی زیاتر دەخۆیت ڕۆژی داهاتوو، ئەمەش كاریگەری لەسەر كاتی ژەمەكانت دەبێت و خواردن لە درەنگانی شەودا كێشت زیاد دەكات.

ڕووداوەكان
ئەگەر خەوی باش نەبێت ئەوا ڕۆژی داهاتوو كەمتر بەئاگا دەبیت، بەتایبەت زۆر مەترسیدارە ئەگەر ئۆتۆمبیل لێبخوڕیت.

نەخۆشییە درێژخایەنەكا:
دەبێتە هۆی تووشبوون بە نەخۆشییەكانی وەك قەلەوی، بەرزی پەستانی خوێن، نەخۆشییەكانی دڵ و شەكرەی جۆری ٢.

وەرگێران: ڕەوەند ئیسماعیل