ڕێژەی پەستانی خوێن لە دایكانی سكپردا ڕوو لە زیادبوونە

تەندروستی

12/11/2019‌ 270 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئاسایی دایكێكی تەندروست واتا كۆرپەیەكی تەندروست، بەڵام بەپێی توێژینەوەیەك دەریدەات ژمارەی ئەو دایكە سكپرانەی پەستانی خوینی بەرزیان هەیە لەبەرزبوونەوەدایە. 

پەستانی خوێنی بەرز، كە بە hypertension ناسراوە ، حاڵەتێكە بەهێزەوە پاڵ بەخوێنەوە دەنێت بەرەو دیواری دەمارەكانی خوێن.

بۆ پەستانی خوێن لە دایكانی سپكردا زیاد دەبێت؟
پەستانی بەرزی كۆنترۆڵ نەكراو بەزۆری مەترسی نەخۆشییەكانی دڵ و جەڵدی دەماخ زیاد دەكات، بەڵام تەنانەت لەدایكە سكپرەكاندا زیاتریشە.

پزیشك و پسپۆر لەو بوارەدا دكتۆر زانكۆتی دەڵێت: لەسەرەتای سكپریدا ئافرەت مەترسی گەشەكردن باری preeclampsia  تێیدا زیاد دەكات ئەمەش بارێكە، كە زیان بە دایك و منداڵەكە دەگەیەنێت.

دەشڵێت: دەبێت ئافرەت لە تەندروسترین باردابێت پێش ئەوەی منداڵەكەی ببێت، چونكە هەموو شتێك دەتوانێت كار لە تەندروستی منداڵەكە بكات، بۆیە دەبێت كۆنترۆلی نەخۆشیەكان بكرێت.

دەبێت ئەوەش لەچاو بگیرێت ئەگەر پەستانی خوێن پەرە بسێنێت ئەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی دیكەش وەك چەڵدەی دەماخ و دڵ.

زۆركات ئەم پەستانە بەرزە لەڕێگەی سیستەمی خواردنێكی باشەوە كۆنترۆڵ دەكرێت و نابێت كەسەكە جگەرە بكێشێت، بەڵام كات بۆ كات كاتێك دەرمان پێویست دەبێت، بۆیە دەتوانێت لەڕێگەی ئەو دەرمانانە پارێزرراوانەوە كۆنترۆڵی پەستانی خوێنی بەرزی پێبكەیت.

وەرگێڕان: رەوەند ئیسماعیل