مادەیەكی كیمیایی نەزۆكی لە یاری منداڵاندا دۆزرایەوە

تەندروستی

12/11/2019‌ 1325 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مادەیەكی كیمیایی، كە پەیوەندی بە نەزۆكی نێرینەوە هەیە، ڕێژەیەكی زۆر لەچەند كەلوپەلێكی یاریكردنی حەوزی خۆشتنی منداڵاندا دۆزرایەوە، كە لەئامەزۆندا دەفرۆشرێت.

مادەی Phthalate كە بە DEHP ناسراوە پێشتر بەكاردەهێنرا بۆ دروستكردنی پلاستیكی نەرم، بەڵام ڕێژەكەی سنوردار كرا بۆ 0.1 لەلایەن یەكێتی ئەوروپاوە لەبەر ترس لەسەر تەندروستی.

Channel 4 Dispatches ٥ كەلوپەلی منداڵانی تێست كرد، بۆی دەركەوت ٣ دانەیان ڕێژەیەكی زۆر كیمیایی تێدایە.

تاقیكردنەوەكە دەریخست، كە ٪٣٠ لە  ئەسپەدەریایە سوورەكان و جۆرێكی دیكەی رەنگ سەوز لەیاری منداڵان بە مادەی DEHP پڕبوون و ٪٣٠ زیاتر بووە لە ڕێژەی ڕێگەپێدراو.

مراویە زەردەكان زیاتر ٪٣٠ بووە لە DEHP و ئوختبوتی سوور زیاتر ٪٥٠ تیابووە لە DEHP، ئەمەش ٥٠٠ جار لە ڕێژەی ڕێگە پێدراو زیاتر بووە. هەموو ئەوانە لە ئەمەزۆندا وا دانراوە كە ژەهراوی نین.

پرۆفیسۆر لاورێنس هاروود دایرەكتەری كیمیكی لە زانكۆی خوێندنەوە وتی: كاتێك منداڵەكان یاری بەم یاریانە دەكەن، یارییەكان دەكەنە دەمیانەوە و ئەمەش دەكرێت مەترسی نەزۆكیان لەسەربێت.

زۆر بێ زیان دەردەكەون، بەڵام phthalate لەڕێگەی مولوەكان و پێستەوە دەچێتە ژوورەوە.

لەدوای بڵاوكردنەوەی ئەمە لە بازاری ئەمەزۆندا ئەم كالایە لابرا.

وتەبێژێك لە ئەمەزۆنەوە وتی: كەسی بەڵێندەر ڕەتیكردەوە كە ڕاپۆرتی تیستەكەمان باتی لەسەر ئەم بەرهەمانە. كڕیارەكان ئەولەویەتی ئێمەن وئێمە ئەو بەرهەمانە لە بازارەكاندا لادەبین هەتاوەك لێكۆڵینەوەی بۆ دەكەین.

وەرگێڕان: ڕەوەند ئیسماعیل