سوودەكانی وەرزشكردن لە تەمەنی پیریدا

تەندروستی

12/11/2019‌ 416 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی گەورە ئاماژە بەوە دەكات ئەو كەسانەی، كە تەمەنیان گەیشتووە بە سەروو شەست ساڵ وەرزش ئەنجام دەدەن دوورن لەجەڵتەی دڵ و جەڵتەی دەماغ.

توێژینەوەكە زیاتر لەسەر یەك ملیۆن كەس ئەنجام دراوە, دەركەوتووە ئەو كەسانەی پێنج جار لە هەفتەیەكدا وەرزشیان كردووە و ئێستا وازیان هێناوە ئەگەری توشبوونیان بە جەڵتەی دڵ و دەماغ لە سەدا ٢٧ زیادی كردووە.

توێژەرانی كۆریای باشوور دەڵێن: تەنانەت ئەو كەسانەیشی كەمئەندامن و وەرزش ناكەن، فشاری خوێن و ڕێژەی شەكری خوێنیان بەرزدەبێتەوە.

هەروەها دەشڵێن: ئەنجامدانی وەرزش بۆ ماوەی ٧٥ بۆ ١٥٠ خولەك لەهەفتەیەكدا ئەگەری توشبوون بە جەڵتەی دڵ و دەماغ و بەرزبوونەوەی شەكرە و فشار لە سەدا ١١ كەم دەكاتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ