نیشانەكانی شێرپەنجەی دەم و لێو

تەندروستی

12/11/2019‌ 1775 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ساڵانە ٦٤٠ هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهاندا تووشی شێرپەنجەی دەم و لێوەكان دەبن، كە شێرپەنجەی دەم هەموو ئەندامەكانی پەیوەست بە دەم، وەك زمان و لێوەكان قوڕگ دەگرێتەوە.

شێرپەنجەی دەم ئەو شێرپەنجەیەیە، كە خانە شێرپەنجەییەكان لەسەر دەم و لێو دەردەكەون و شێوە وەردەگرن و گەشە دەكەن. 

زانایان هۆكارێكی سەرەكیان بۆ ئەم شێرپەنجەیە نەدۆزیوەتەوە, بەڵام چەند نیشانەیەكیان دەستنیشان كردووە، كە نیشانەی شێرپەنجەی دەم و لێون.

دكتۆرەكان ئاماژە بەوە دەكەن دەركەوتنی خاڵی سور و ڕەش لەنێو دەم و سەر زمان و ناوپۆشی دەم، هەروەها دروستبوونی برین لەسەر لێو، كە بۆ ماوەی چەند هەفتەیەك چاك نابێـتەوە، خوێن هاتن لە لێو، بوونی ئازار لە كاتی فڕێدانی بەڵغەم, دەنگنوساوی بەردەوام نیشانەن بۆ نەخۆشی شێرپەنجەی دەم و لێو.

دكتۆرەكان دەڵێن: ئامۆژگاری خەڵكی دەكەین لە كاتی دروستبوونی هەر نیشانەیەك لەم نیشانانە بە زوویی سەردانی پسپۆڕی بواری شێرپەنجە بكەن.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ