خواردنی ئامادەكراو زیان بە تەندروستی دەگەیەنێت

تەندروستی

12/11/2019‌ 503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زیلكە ریستمایەر پسپۆڕی ئەڵمانی بواری خۆراكی باس لە مەترسییەكانی خواردنی ئامادەكراو دەكات لەسەر تەندروستی و دەڵێت: بەرگری لەش لاواز دەكات و مەترسی تووشبوون بەنەخۆشییەكانی دڵ و بۆڕییەكانی خوێن و نەخۆشی شەكرە زیاد دەكات .

ریستمایەر روونیكردووەتەوە، كە هۆكاری ئەو مەترسیانە بۆ ئەوە دەگەریتەوە خواردنە ئامادەكراوەكان ماكی زیادكراوی وەك شەكر و ئاردی سپی و ترشی چەوری تێریان بۆ زیادكراوە، لەكاتێكدا بڕێكی كەم لە رەگەزە خۆراكییە بەسوودەكانی وەك ڤیتامینەكان و كانزا و ریشاڵە خۆراكییەكان و پرۆتینی بۆ جەستە تێدایە .

بۆ دووركەوتنەوە لەو مەترسیانە ، ئەو شارەزا ئەڵمانییە دەڵێت: دەبێت خواردنی سرووشتی بخورێت ، هەروەك دەڵێت: واباشترە سەیری لیستی ئەو پێكهاتانە بكرێت، كە لە خواردنەكەدا هەیە ، بەشێوەیەك دەبێت لیستەكە بڕێكی كەم لە ئەو پێكهاتانەی تێدا بێت، كە خاوەن ژمارەی E یە ، كە ئاماژەیە بۆ ماددەی دەستكردنی بۆ زیاد كراوە، كە واباشترە هیچ ماددەیەكی دەستكردی بۆ زیاد نەكرابێت .

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی