شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكرد، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینیو یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە پرسی نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی دواخستووە.
رۆژنامەی ماركا بڵاویكردەوە، میسی نییەتی رۆشتنی لەیانەی بەرشەلۆنە نییە، بەڵام ناشیەوێت لەئێستادا گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە ماوەی رابردوو جۆسیب ماریا بارتومیۆی سەرۆكی یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، كە كار بۆ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی میسی دەكەن.
گرێبەستی میسیو بەرشەلۆنە لەساڵی 2021 كۆتایی دێتو یانەی بەرشەلۆنە دەیەوێت بۆ سێ وەرزی تر گرێبەستەكەی نوێبكاتەوە.
هـ ـ ح