دوو یاری چارەنووسی ئیمری دیاری دەكات

وەرزش

12/11/2019‌ 290 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دوو یاری داهاتووی یانەی ئارسیناڵ، چارەنووسی ئۆنای ئیمری ئیسپانی‌و راهێنەری یانە ئینگلیزییەكە دیاری دەكات.

بەپێی سەرچاوەكان، ئیدارەی یانەی ئارسیناڵ تەنیا دوو یاری داهاتوویان وەك دەرفەتێك بۆ ئۆنای ئیمری دیاریكردووە.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، ئەگەر لەو دوو یارییە ئیمری سەركەوتوو بێت ئەوە لەپۆستەكەی دەمێنێـتەوە، بەپێچەوانەشەوە، لەپۆستەكەی دووردەخرێتەوە.

ماوەیەكە لەخولی ئینگلیزی‌و لەخولی ئەوروپی ئاستی یانەی ئارسیناڵ وەك پێویست نییەو بەو هۆیەشەوە دەنگۆی دوورخستنەوەی راهێنەرەكە هەیە.

هـ ـ ح

بەپەلە