نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان نزمدەبێتەوە

ئابوری

12/11/2019‌ 192 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان رووی لەنزمبوونەوە كرد، ئەوەش بەهۆی خراپی گفتوگۆكانی نێوان ئەمریكاو چین.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 33 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.18 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ 38 سەنت دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 56.86 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چین‌و ئەمریكا ماوەیەكە گفتوگۆ دەكەن، بۆ چارەسەری كێشە بارزگانییەكانی نێوانیان، بەڵام تائێستا بەهیچ ئەنجامێك نەگەیشتوون‌و بەو هۆیەشەوە كاریگەری لەسەر بازاڕی نەوت دروست بووە.

هـ ـ ح